ئێواره‌ی دوێنێ به‌ئاماده‌بوونی شێخ زه‌رغام مالكی، سه‌رۆك هۆزی ته‌واوی به‌نی مالیك و سه‌رۆك هۆزه‌كانی دیكه و خۆپیشانده‌رو چالاكوانانی پارێزگای به‌سره، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌و سووتاندنی خێوه‌تی خۆپیشانده‌ران سازكرد‌و چه‌ند بریارێكی گرنگیان ده‌ركرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه هه‌ر خێوه‌تێك كه داده‌ندرێت،ده‌بێ ناوی سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی پارێزگاكه‌ی له‌سه‌ر بێت.
هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا كراوه كه ده‌بێ ئه‌سعه‌د عێدانی ،پارێزگاری به‌سره‌و قسام نزال، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌سره‌و ره‌شید فولهیح، فه‌رمانده‌ی پۆلیس و عه‌لی مشاری، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سه‌دمه، ده‌ست لهكاربكێشننهوهو لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌ك زۆری قوتابیان له‌دژی سووتاندنی خێوه‌تی مانگرتووان رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و دژی ئه‌م كاره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ستانه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه/ ئه‌لئه‌خبارییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.