ئه‌ڵمانیا ده‌ست به ڕاهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه و به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و دواتریش هێرشه موشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، سوپای ئه‌ڵمانیا كار و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی كاتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵپه‌سارد، به‌ڵام دواتر ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه ده‌ست به مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌پێی هه‌فته‌نامه‌ی شپیگێڵی ئه‌ڵمانی سوپای ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به ڕاهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ڕیمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
سوپای ئه‌ڵمانیا ڕاشیگه‌یاندووه ئه‌م بڕیاره هێزه‌كانی عێراقی ناگرێته‌وه، شایه‌نی باسه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 90 سه‌رباز و ڕاوێژكاری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه مه‌شق به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.