ئه‌مڕۆ له به‌غدا و ناسریه و به‌سره و كه‌ربه‌لا و چه‌ند شاریكی دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندان به‌رده‌وامیی هه‌بوو و ژماره‌ی برینداران و خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌مڕۆی ناسریه گه‌یشته 75 كه‌س .
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ له ناسریه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار توندوتیژی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا .
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌تا گازی فرمێسكرێژیان به‌كارهێنا، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وام بوون له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و دواتر توندوتیژییه‌كان زیاتربوون و له ئه‌نجامدا لانیكه‌م 75 خۆپیشانده‌ر برینداربوون، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه به‌شێك له برینداره‌كان به گوللـه‌ی راسته‌قینه برینداربوون .
هه‌ر ئه‌مڕۆ له به‌غدا خۆپیشاندان به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه دوێنێ هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه ناو گۆڕه‌پانی ته‌حریر بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان و چه‌ند خێوه‌تێكی خۆپیشانده‌رانیشیان سووتاند و توندوتیژیش روویدا، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان .
هه‌روه‌ها له پارێزگای به‌سره‌ش خۆپیشاندان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ قوتابیانی زانكۆی ئه‌و شاره ده‌ستیان به خۆپیشاندێكی به‌رفراوان كرد له دژی سوتاندنی خێوه‌تی خۆپیشانده‌ران .
دوێنێش دوای ئه‌وه‌ی كه موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند كه چیتر پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كان ناكات، هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌سره ژماره‌یه‌ك خێوه‌تی خۆپیشانده‌رانیان سوتاند، به هه‌مان شێوه له كه‌ربه‌لا خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن و چه‌ند رێگایه‌كی سه‌ره‌كی له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخراون .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.