Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 17:08

وەزارەتی شارەوانی: هەڵمەتی پاککردنەوە و دەرهێنانی تایەی ئۆتۆمبێل لەناو ئاوەڕۆکان بەردەوامە

داوا لە هاووڵاتییان ده‌كات تایەی ئۆتۆمبێل و خۆڵ و خاشاك فڕێنەدەنە ناو ئاوەڕۆكانەوە
کوردستان TV
100%

 وه‌زاره‌تی شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت هەڵمەتی پاككردنەوە و دەرهێنانی تایەی ئۆتۆمبێل لەناو ئاوەڕۆكان بەردەوامە

شاره‌وانى رایده‌گه‌ێنێت ، سەرۆكایەتیی شارەوانیی شێخان لە چەند شوێنێكی سنووری شارەوانییەكەیان هەڵمەتی پاككردنەوەی ئاوەڕۆكانی ئەنجامدا، كە بەهۆی نابەرپرسیارێتی هاووڵاتییان بە فڕێدانی تایە و كەلوپەل و خۆڵ و خاشاكی قورس ئاستەنگ بۆ ئاوەڕۆكان دروستببوو، تیمەكانی شارەوانی و ئاوەڕۆكانیش داوا لە هاووڵاتییان دەكەن كە چیتر تایە و خۆڵ و خاشاكی قورس فڕێنەدەنە ناو ئاوەڕۆكانەوە.

شایەنی بەبیرهێنانەوەیە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆكانی هەولێریش هەمان هەڵمەتی ئەنجامدا بۆ پاككردنەوەی ئاوەڕۆكان و دەرهێنانی تایەی ئۆتۆمبێل و خۆڵ و خاشاكی قورس كە ببوونە هۆی دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم رێڕەوی ئاو لە ناو ئاوەڕۆكان.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆكان لە راگەیەندراوێكدا داوای لە هاووڵاتییان كرد كە چیتر تایەی ئۆتۆمبێل و خۆڵ و خاشاكی قورس فڕێنەدەنە ناو ئاوەڕۆكانەوە، چونكە ئەمە هەم دیاردەیەكی ناشیرینە و هەمیش دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو كە دواتر زیان بە خودی هاووڵاتییان دەگەیەنێت.

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.