راپۆرتێكی هه‌واڵی ئاشكرای كردووه كه ئه‌و چه‌كداره سوورییه بهكرێگراوانهی توركیا ره‌وانه‌ی لیبیان ده‌كات، به‌ره‌و ئه‌وڕوپا راده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیشیان له‌رێگادان.
پێگه‌ی ئیڤستیگیتیڤ ژۆرنال رایگه‌یاندووه كه سوپای نیشتمانی لیبی توانیویه‌تی دووكه‌س له‌و چه‌كدارانه ده‌ستگیر بكات كه روون بۆته‌وه ئه‌وانه سه‌ر به رێكخراوی داعش بوون و له‌به‌ندیخانه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی سوریا دیموكرات له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سوریا، رایانكردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه سوپای نیشتمانی لیبیا رایگه‌یاندووه كه ته‌نها له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا 41 تیرۆریستی سووری به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی ئیتاڵیا رایانكردووه.
پێشتر ئه‌حمه‌د مه‌سماری، وته‌بێژی سوپا رایگه‌یاندبوو كه توركیا 3000 چه‌كداری سووری ره‌وانه‌ی لیبیا كردووه.
هه‌روه‌ها مه‌سماری لهئهردۆغانی پرسیبوو: ئایا ده‌زانی ئه‌و سوورییانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی ره‌وانه‌ی لیبیان ده‌كه‌یت، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خۆیان بگه‌ێننه ئه‌وڕوپا؟.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌شتی ئاودیوكردنی كه‌سێك له‌شاری زاویه له رۆژئاوای ته‌رابلوس به‌ره‌و ئیتاڵیا له 700 دۆلاره‌وه بۆ 1300 دۆلار زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه پێی وایه كه به‌كرێگیراوانی سووری جارێكی تر بۆ توركیا‌و سووریا ناگه‌ڕێنه‌وه، بۆیه هه‌وڵی گه‌یشتن بهئهوڕوپا باشترین هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وانه.
گوتیشی: له‌ئێستادا 147 به‌كرێگیراو به‌كاش پاره‌یان به قاچاخچییه‌كان داوه‌و پلانیان بۆ راكردن به‌ره‌و ئه‌وڕوپا داناوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای نیوزی عه‌ره‌بی + Investigative Journal
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.