Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 13:52

12 خۆپیشاندەر لە بەغدا و زیقار کوژراون

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ ئاماری كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی عیراق بڵاودەكرێتەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە  کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عیراق ڕایگەیاند" 12 خۆپیشاندەر لە پارێزگاکانی بەغدا و زیقار کوژراون.

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، ئاماری قوربانییەكانی دوو رۆژی رابردووی خۆپیشاندانەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە ده‌ڵێت: 12 خۆپیشاندەر لە پارێزگاکانی بەغدا و زیقار کوژراون،  230 كه‌سیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان بریندار بوون، 89 خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق داوای دەستبەجێ راگرتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەكی دژ بە خۆپیشاندەران كردو هیواشی خواست چیتر مافەكانی مرۆڤ پێشێل نەكرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە خۆپیشاندەران دەیانەوێت لە رۆژانی داهاتوودا لە بەسرەوە خۆپیشاندانی گەورە بەرەو شارەکانی باشووری عێراق بەڕێبکەن و دواتر بگەنە بەغداو گەمارۆی ناوچەی سەوز لەهەموو لایەکەوە بدەن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.