ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و لەلایەن فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی پێشوازییان لێ كرا، هەردوولا دووپاتیان لەسەر پشتیوانی ئەنجامدانی چاكسازیی راستینە كردەوە.
لە كۆبونەوەیەكدا، دۆخی سیاسیی كوردستان و ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆز و نه‌خوازراوه‌ی لە ناوچەكە هاتووەته كایه‌وه، تاوتوێ كرا، جه‌خت له پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا كرایەوە، هەردوولاش هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌ك هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان بە سیاسەتێكی هاوبەش و ژیرانەی كوردستانیانە كه پێویستییەكی هه‌نوكه‌یی و چارەنوسازی ئەم قۆناغەیە.
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازیی ڕاستینە و هه‌نگاوی جیدی بنێرێت بۆ خۆشگوزهرانیكردنی خەڵكی كوردستان، ئەو كێشانەی لە كۆمەڵگای كوردستاندا هەن و كاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵك جێهێشتووە، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا كۆك بوون، كە سەرباری ئەركە سیاسی و حزبیەكان، لایەنە سیاسییەكان رۆڵیان هەبێت لە چارەسەركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رێگەگرتن لە تەشەنەكردنیان، كە كاریگەری خراپیان بۆ سەر كۆمەڵگا هەیە و پێویستە حكوومەتی هەرێم چارەسەریان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.