Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 14:32

ئەو دوو تۆمەتبارەی ئۆتۆمبێلەکەیان لە هەولێر دزیبوو، دەستگیرکران

سێ هەزار و 100 دۆلار و بڕی 80 هەزار دیناری عێراقیشی تێدا بوو
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو دوو تۆمەتبارەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری مێرسیدسیان لە شەقامی 60 مەتری هەولێر دزی، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر كران.

عەمید دلێر نەجات یاسین نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێكدا بۆ (میدیاكان) رایگەیاند، پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری میرسیدس لە شەقامی 60 مەتری لە هەولێر لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دزرا، دەستمان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و توانیمان لە ماوەیەكی كەمدا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزینەوە و تۆمەتبارەكانیش دەستگیر بكەین.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونیشی كردەوە، ئۆتۆمبێلەكە، كە 3 هەزار و 100 دۆلار و بڕی 80 هەزار دیناری عێراقیشی تێدا بوو، هی دادخواز بوو و ئەمڕۆ رادەستی كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.