وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بڵاوی كردهوه دۆخی ئێستای عێراق بەھۆی میلیشیاكانی سەربە ئێران ئاڵۆزە، داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت.
وهزارهتى دهرهوهى ئهمریكا راگهیاندراوێكى بڵاوكردهوه ، كهتێیدا هاتووه دۆخی ئاڵۆزی ئێستای عێراق، بەھۆی میلیاشیاكانی سەر بە ئێرانەوەیە و لە مانگی ئەیلوولی رابردووەوە 14 جار ئێران و میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە ھێرشیان كردووەتە سەر باڵیۆزخانەكەمان لە عێراق.
داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات، ئەركەكانی بەجێبھێنێت لە پارێزگاریكردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دهشڵێت ، تا ئێستاش دۆخی ئەمنی ئاڵۆزە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران ھەڕەشەن، بۆیە لە حاڵەتی ھۆشداریداین و چاومان لەسەر دۆخەكەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.