نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆمەڵکوکژردنی جووەکان ناسراو بە هۆڵۆکۆست رایدهگهێنێت ، بەداخەوە هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت تاوەکو جینۆساید لە جیهاندا دووبارە نەبنەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە توویتەر بڵاوی كردهوه كه رۆژی بیرەوەری هۆلۆکۆست ئەوەمان بیردەخاتەوە کە مرۆڤایەتی کاری زۆریکردووە بۆ وەستاندنی جینۆساید و بیرکردنەوە لە قوربانییەکانی
راشیدهگهێنێت ، بەداخەوە رێگایەکی درێژترمان لەپێشە تاوەکو خەڵکی بە ئامانجکراو لە سەرتاسەری جیهان لە جینۆساید بپارێزرێن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دهشڵێت ، دەبێ بڵێین نابێت هەرگیز ئەمە دووبارە ببێتەوە، ئەوەش بە سیاسەت و میکانیزمی گونجاو دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 27-1ی 2020 ، یادی کۆمەڵکوژی جووەکانە لەلایەن نازییەکانی ئەڵمانیاوە كه لە ساڵی 1941 تاوەکو 1945 نزیکەی 6 ملیۆن جوو کۆمەڵکوژکران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.