ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2020/1/27 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد كه پێكهاتبوو له په‌رله‌مانتاران ماركوس گروبه‌ل و یورگن هاردت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا.
له دیداره‌كه‌دا، كه سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و دڵشاد بارزانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ڵمانیا و باربارا ڤۆلف كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق وناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا كرا.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه .جه‌ختیشی له گرنگیی به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیی هاوپه‌یمانان كرد له پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌تایبه‌تیش كه داعش هیشتا مه‌ترسییه‌كی جیددییه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقدا.
شاندی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌یان به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه فاكته‌رێكی گرنگی سه‌قامگیرییه له عێراق وناوچه‌كه‌دا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شیان ده‌ربڕی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له بواری گه‌شه‌پێدانی بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.