Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 14:44

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى ئەڵمانى کرد

لە دیدارێکدا
هەرێمى کوردستان
کوردستان TV
100%

نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 27/1/2020 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە یۆرگن هارت و مارکۆس گڕۆبل، ئەندامانى پەرلەمانى ئەڵمانیا لە پارتى دیموکراتى مەسیحی (CDU) کرد.

لە دیدارێکدا کە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەى بوو، پەرلەمانتارانى ئەڵمانى سوپاسى حکوومەت و گەلى کوردستانیان کرد بۆ حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى مەسیحییەکان، دووپاتیشیان کردەوە کە هەوڵ دەدەن وەک پێشتر ئەڵمانیا لە هاوکاریکردنى هەرێمى کوردستان بەردەوام بێت.

تاوتوێکردنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى عێراق و سووریا و ناوچەکە بەگشتى، مەترسیى تیرۆر و پێویستیى عێراق بە مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى تیرۆر، چەند تەورێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.