ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە مانگی 9ـی 2019ـەوە 14 هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات و داوا له حکوومەتی عێراق دەکات پابەندی ئەرکەکانی بێت لە پاراستنی دەزگا دیپلۆماسییەکان.
له لایهكى ترهوه سێرگی رەرابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، پێویستە حکوومەتی عێراق باڵیۆزخانەو ناوەندە دیپلۆماسییە بیانییەکان لەسەر خاکی وڵاتەكەی بپارێزێت.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26-1-2020، پێنج مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران، کە سێ مووشەکیان لە سنووری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.