به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ روودواێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی هامڵتۆن روویداوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران رایگه‌یاند: كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی كانونی دووه‌می 2020، رووداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له‌سه‌ر رێگای گشتی هامڵتۆن لە نێوان چۆمان ــ گەلاڵە (لە قوبەی گەلاڵە) روویداوه.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: کارگێڕی لێژنەی ناوچەی قەسرێی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی باڵەییان هەڤاڵ محمد نه‌بی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا .
هەڤاڵ محمد کادیرێکی بە توانا‌و خۆشەویست بوو . وە کەسێکی کۆمەڵایەتی بوو ڕۆڵی هەبوو لە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتی هاووڵاتیان لە سنووری شارۆچکەی قەسرێی باڵەکایەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.