Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 14:30

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە

ئیدانەى ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوى ڕابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج
کوردستان TV
#7
100%



ئیدانەى ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوى ڕابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیى ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندیییەکانى عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشيان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.


پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکى لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج. دووپاتى دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان.


نێچيرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
27/1/2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.