له به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هاتووه ده‌ڵێت عه‌بدولمه‌هدی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك په‌مپێیۆدا جه‌ختی له گرنگی هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌كه كردۆته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد له به‌غداد و بهڵێنیدا باڵیۆزخانه‌كه زیاتر بپارێزرێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی له گرنگی ڕێزگرتن كرده‌وه له سه‌روه‌ری عێراق و بڕیاره‌كانی و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی و وڵاته‌كه‌دا.
له‌لای خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه مایك په‌مپێیۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدیدا توڕه‌یی خۆی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی هێرشی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مۆرگان ئۆرتاگۆس له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: وه‌زیر دووباره جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه ئه‌م هێرشانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه سه‌روه‌ری عێراق به ئه‌نقه‌ست پێشێلكراوه و تا ئێستا هیچ شتێك نه‌كراوه بۆ ڕاگرتنی ئه‌م گروپه چه‌كداره مه‌ترسیدارانه.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.