بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 28/1/2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان كۆببێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه پێداچوونه‌وه‌یه به یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی بۆچوونی وه‌به‌رهێنه‌رانه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به چ شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ئاسانكاریی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و بیانی بكرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا گوێ لە داواکاریی و گلەیی وەبەرهێنەران دەگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.