لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق، تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی تۆپی پێی نایابی عێراقی به شێوازی نوێ ڕاكێشاو یاریه‌كانیش له یاریگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له تیروپشكه‌كه‌دا، پازده یانه به‌سه‌ر سێ گڕوپ دابه‌شكران، یانه‌ی هه‌ولێر كه تاكه یانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له خوله‌كه كه‌وته گڕوپی سێیه‌م و ڕووبه‌ڕووی یانه‌كانی شوڕته‌و نه‌فتی میسان و نه‌فتی ناوه‌ڕاست و ته‌ڵه‌به ده‌بێته‌وه
یاریه‌كانی ئه‌م گڕوپه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر له تیروپشكه‌كه‌دا یانه‌كانی زهوڕاو نه‌فتی باشوور‌و مینا‌و نه‌جه‌ف و كاره‌با كه‌وتنه گڕوپی یه‌كه‌م و یاریه‌كانی له سلێمانی یان زاخۆ سازده‌كرێت، هه‌رچی گڕوپی دووه‌میشه یانه‌كانی قوه‌ی جه‌ویه‌و حدودو سناعاتی كاره‌بایی و ئه‌مانه‌ی به‌غداو نه‌فتی به‌یه‌كه‌وه كۆكرده‌وه‌و یاریه‌كانی گڕوپهكهش له شاری دهۆك ئه‌نجامده‌درێت، ململانێكانی خوله‌كه له شازده‌ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و له یه‌كه‌م یاری خۆیدا، یانه‌ی هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی میسان ده‌بێته‌وه، یاریه‌كانی هه‌رسێ گڕوپه‌كه به شێوازی گردبوونه‌وه به یه‌ك قۆناغ سازده‌كرێت، به ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م یاریه‌كانیش له هه‌ر گڕوپێك دوو یانه‌ی خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌گه‌نه قۆناغی كۆتایی
جێگای باسه به‌هۆی ناسه‌قامگیری بارودۆخی ئێستای به‌غداو پارێزگاكانی دیكه‌ی باشووری عێراق، شێوازی پێشووی خولی نایابی عێراق هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و به‌هۆی نه‌بوونی كاتیش بڕیاردرا یاریه‌كانی خوله‌كه به شێوازێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ر به بڕیاری لیژنه‌ی پێشبڕكێكان، له‌م وه‌رزه‌دا هیچ یانه‌یه‌ك بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان دانابه‌زێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.