یانه‌ی عامودا نازناوی خولی تۆپی پێی خانمانی یانه‌كانی سوریای بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا، له یاری كۆتایی خوله‌كه‌و له دیمه‌شق، یانه‌ی عامودا كه یانه‌یه‌كی ڕۆژئاوای كوردستانه، به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی جه‌ره‌مانای شامی برده‌وه
به‌م بردنه‌وه‌ش یانه‌ی عامودا پله‌ی یه‌كه‌م و نازناوی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی سوریای بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێناو سه‌مه‌ر شێخ كچه یاریزانی یانه‌كه به تۆماركردنی سیانزه گۆڵ بووه گۆڵكاری خوله‌كه
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی عامودا به نوێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی سوریا به‌شداری له پێشبڕكێكانی تۆپی پێی خانمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسیایی ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.