ئیسلام سوله‌یمانی جه‌زائیری و هێرشبه‌ری یانه‌ی لیسته‌رسیتی كه ئێستا به خواستن له ڕیزی یانه‌ی مۆناكۆ دایه، نزیك بۆته‌وه له گه‌ڕانه‌وه بۆ خولی ئینگلته‌را،
له‌مباره‌وه ڕادیۆی مۆنتیكارلۆی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كرد كه هه‌ردوو یانه‌ی تۆتنهام و مانچسته‌ریونایتد به گوڕوتینه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی واژووبكه‌ن و به‌رپرسانی هه‌ردوو تیپیش به‌جیا په‌یوه‌ندیان به بریكاری كاره‌كان و كه‌سانی نزیكی یاریزانه‌كه كردووه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردوون تا له دوایین ڕۆژه‌كانی مێركاتۆی زستانه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووبكه‌ن
جێگای باسه سوله‌یمانی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له هاوینی ڕابردوو له یانه‌ی لیسته‌رسیتیه‌وه به گرێبه‌ستێك به شێوازی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مۆناكۆ كرد، به‌ڵام له‌دوای ده‌ستنیشانكردنی ڕۆبێرتۆ مۆرینۆ به ڕاهێنه‌ری یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه نه‌یتوانیوه پێگه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی یانه‌كه بكاته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.