به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسا، یانه‌ی یوڤێنتوس له گواستنه‌وه‌ی لایڤین كورزاوای فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ ڕیزه‌كانی نزیك بۆته‌وه
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كرد كه ئه‌م به‌رگریكاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یوڤێ ڕێككه‌وتووه بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یانه ئیتاڵیه‌كه به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و نیو، هه‌مان سه‌رچاوه ڕوونیشیكرده‌وه كه لایڤین كورزاوا چاوه‌ڕوانی ڕێككه‌وتنی نێوان ئیداره‌ی هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و یوڤێنتوسه تا به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یوڤێ بكات
جێگای باسه گرێبه‌ستی ئێستای كورزاوا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ته‌واوده‌بێت، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ش له‌م وه‌رزه‌دا گرنگی به یاریزانه‌كه نادات و له زۆربه‌ی یاریه‌كان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووری ده‌خاته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.