ئه‌مڕۆ 28/1/2020 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی پێشمه‌رگه، به‌ئاماده‌بوونی لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان و لیوا دلێر میران به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و نوێنه‌ری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه، كۆتایی به خولێكی زمانی ئینگلیزی هات.
له رێوره‌سمی كۆتایی خوله‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا، وێڕای ده‌ست خۆشیكردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و سه‌نته‌ری زمان ، پێزانینیشی بۆ هاوكاری و پشتیوانیه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و رێكخراوی ئهمیدیستی ئه‌مریكی بۆ زمان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها گرنگی و پێویستی زانینی سه‌رجه‌م زمانه‌كانی له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه به گرنگ دانا‌و هیوای خواست خوله‌كان به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین رێژه‌ی ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه تیایدا سوودمه‌ند بن ، كه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌رچاوی ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی زانیاری و شاره‌زایی له‌ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا. خوله‌كه، له‌لایه‌ن رێكخراوی AMIDEST ئه‌مریكی ئاماده كرا بوو، تێیدا 24 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شداربوون ، ماوه‌ی خوله‌كه‌ش سێ مانگی خایاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.