سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانی دیجله له به‌غدا و دایخستووه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكدا گوتی: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێزێكی ئه‌منی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانی دیجله له به‌غدا.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كه له‌میانی هه‌ڵكوتانه‌كه‌دا، كارمه‌نده‌كانیان له‌ناو كه‌ناڵه‌كه‌دا كردووه‌ته ده‌ره‌وه و داوتر كه‌ناڵه‌كه‌یان داخستووه.
هیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌ك له‌وباره‌وه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی عێراقه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ دووشه‌ممه حكوومه‌تی ئوردن به بڕیارێك په‌خشی كه‌ناڵی ئاسمانی دیجله‌ی بۆ مانگێك له‌و وڵاته راگرت كه باره‌گاكه‌ی له شاری عه‌ممان-ه.
ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی ئوردن هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه كه‌ناڵی ئاسمانی دیجله سه‌رپێچی یاسای نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پرۆگرامه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆنی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.