وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كهبەمەبەستی گەیاندنی داواكاریی و كێشەو گرفتەكانی دابەشكردنی كارەبا لەسنووری گوندەكانی قەراج و كەندیناوەی سەر بەناحیەی دیبەگەی پارێزگای هەولێر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێككەوتی 28/1/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی كرد لە نوێنەری ئەنجومەنی گوندەكانی قەراج و كەندیناوە .
وەزیری كارەبا وێڕای بەخێرهاتنی نوێنەرانی گوندەكان باسی گرنگی و پێویستی كارەبای كردوو ئاماژەی بەهەوڵەكانی وەزارەت كرد بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و باشتر گەیاندنی ئەو خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتیان بەگشتی و چارەسەركردنی كێشەی گەیاندنی كارەبا بۆ گوندەكان.
وهزارهتى كارهبای ههرێم ئاماژه بهوهش دهكات كه لەلایەن خۆشیانەوە نوێنەری ئەنجومەنی گوندەكان سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو كارانەی لەو سنوورەدا ئەنجامدراوە، لەتەوەرێكی دیدارەكەدا باسی داواكاریی و كێشەو گرفتەكانیان كرا كە لەبواری گەیاندن و دابەشكردنی كارەبا ئەو گوندانە هەیانە، وەزیری كارەبا بەڵێنی پێدان بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو گرفت و كێشانە بكات و ژمارەیەكیش پرۆژەو كار لەو ناوچانەدا جێبەجێ دەكرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.