ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، مامۆستایه‌كی زانكۆیان له شاری به‌غدا، كوشت.
له‌وباره‌وه نه‌قیب حاتم جابری، ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی به‌غدا، رایگه‌یاند كه حوسێن عه‌لوان، مامۆستای زانكۆ، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی بنوك باكووری به‌غدا له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و به هۆیه‌وه ناوبراو كوژراوه.
حاتم جابری ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه داوی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌وه ده‌ستپێكردووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌یشكرد كه هێشتا دیار نییه ئایه كوشتنی مامۆستاكه په‌یوه‌ندی به خۆپیشاندانه‌كانی دژبه حكوومه‌ت و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه هه‌یه یان نا.
شایانی باسه حوسێن عه‌لوان مامۆستای كۆلێژی په‌روه‌رده بوو له زانكۆی موسته‌نسرییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.