Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 10:44

وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی ڤایرسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار نه‌کراوه‌

وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمى كوردستان هه‌والێكى بێ بنه‌ما ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەندێك پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ماڵپەری ئەلكترۆنی بڵاویانكردەوە كە یەكەمین حاڵەتی نەخۆشی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركرا و ئاماژەیان بەوەكرد كە سەرمایەدارێکی کوردستان بەناوی (م.ع.خ) دوای ئەوەی لە وڵاتی چین گەڕاوەتەوە هەرێم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پشکنینی تەندروستی بۆ ئەنجامدراوەو دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کورۆنایە.

لەو بارەیەوە، محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم به‌ خەندانى راگەیاند" سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستە، ئەوە پێشتر رۆژنامەیەكی ئیماراتی ئەو هەواڵە ناڕاستەی بڵاوكردەوە، گوایە سەرمایەدارێك بەناوی (محەمەد عەزیز خۆشناو) توشی ئەو نەخۆشییە بووە، بەڵام راست نییە.

وتیشی" ئەو شوێنانەی ئەم هەواڵەیان بڵاوكردوەتەوە هاتوون كورتكراوەی ناوی ئەو سەرمایەدارەیان داناوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك هەواڵەكە راست نییەو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە".

بەپێی یاسای كاری رۆژنامەنووسی، هەر دەزگایەكی راگەیاندن و هەر كەسێك هەواڵێك یان زانییارییەكی ناڕاست بڵاوبكاتەوە، كە ببێتە هۆی ترساندنی هاوڵاتیان، دەبێت رووبەرووی دادگا بكرێتەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەنجام بدرێت و سزای یاسایی بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.