مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری بهرێوهقبهری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان رایدهگهێنێت ، بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیردەکات
ناوبراو رایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایەلای پۆلیس کەماتۆرسکیلەکەی لەگەڕەکی حمرینی قەزای کەلار لێی دزراوە ، دوای بەدواداچونی ورد بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانی لەهەمان گەڕەک لەماڵی تۆمەتبار
دەست بەسەر ماتوورسکیلەکەدا بگیرێت لەکاتێکدا پارچەکانی ماتورسکیلەکەی لەیەک کردبوەوە بەمەبەستی فرۆشتنیان
لمقهدهمی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری بهرێوهقبهری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌شڵێت لەئێستادا لەسەر بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 تۆمەتبار بەند کراوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.