حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد كه هه‌ڵوێستی توندیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به پلانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به ئاشتی نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل كه به "گرێبه‌ستی سه‌ده" ناوزه‌ند ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، حه‌سه‌ن كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه راگه‌یاندنی پلانی ئاشتی له‌م كاته‌دا له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه جێگای گومانه، جگه له‌وه‌یش ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كی نوێ و هه‌موو ئه‌و ههوڵهنهش له‌بارده‌بات كه به ئامانجی به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كدا خراونه‌ته‌گه‌ڕ.
حه‌سه‌ن كه‌عبی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ لاوازبوونی حكوومه‌ته‌كانی عه‌ره‌بی و یه‌كنه‌گرتوویی هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ربه پرسه چاره‌نووسسازه‌كان كه په‌یوه‌ستن به ناوچه‌كه، قۆستووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه كه ئاماده‌بوونی باڵیۆزانی ئیمارات، سوڵتانشینی عومان و به‌حرێن له كۆنگره‌ی راگه‌یاندنی گرێبه‌ستی سه‌ده‌دا مایه‌ی نیگه‌رانییه و داواشی له وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد كه هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر به پلانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئاشتی نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل هه‌بێت كه به "گرێبه‌ستی سه‌ده" ناوزه‌ند ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.