به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌زگای دادوه‌ریی حكومه‌تی ئێران حوكمی له‌سێداره‌دان و به‌ندكرانی به‌سه‌ر حه‌وت هاووڵاتیی كورد له كامیاران و ئورمیه و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باكووری كوردستان سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیه به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر شێخلوو هاووڵایهتییهكی كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستانی به 15 ساڵ به‌ندكران مه‌حكووم كردووه.
ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه "سه‌ردار ئوزمووش" ڕاگه‌یه‌ندراوه. ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی سه‌رماوه‌ز به تۆمه‌تی هاوكاری و ئه‌ندامه‌تی له پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌و حوكمه‌ی به سه‌ردا سه‌پاوه. ئه‌م حوكمه ڕۆژی سێ شه‌ممه 28ی1ی 2020 به فه‌رمی به پارێزه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و هه‌مان لقی دادگا له ئورمیه، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئورمیه به ناوی "ناسر مه‌حموود نه‌ژاد" به تۆمه‌تی هاوكاریی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به 15 ساڵ به‌ندكران مه‌حكووم كردووه.
هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی كورد له به‌ندی لاوانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ئورمیه به ناوه‌كانی ئومید سه‌عیدی، كه‌یهان ڕه‌شیدی و كامران قاسمی به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له حیزبه كوردستانییه‌كانی ئۆپوزسیونی حكوومه‌تی ئێران هه‌ر كامه‌یان حوكمی 5 ساڵ به‌ندكرانیان به سه‌ردا سه‌پاوه.
ئه‌م سێ هاووڵاتییه كورده‌ی خه‌ڵكی ئورمیه پاییزی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو هه‌فته لێپێچینه‌وه بۆ به‌ندینخانه‌ی ناوه‌ندیی ئورمیه ڕاگوێزرابوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، باسام مورادی، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی شاری كامیاران كه مانگی ڕابردوو پاش 8 مانگ به‌ندكران به دانانی بارمته‌ی 500 میلیۆن تمه‌نی له به‌ندیخانه ئازاد كرابوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی سنه‌وه به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) حوكمی 5 ساڵ به‌ندكران و به تۆمه‌تی سیخوڕی حوكمی 10 ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه كه به‌پێی یاسای كۆ كردنه‌وه‌ی حوكمه‌كان، حوكمی 10 ساڵ به‌ندكران ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، دادگای شۆڕشی شاری سنه، به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی و هاوكاری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ر حه‌یده‌ر قوربانی خه‌ڵكی كامیاران سه‌پاندووه.
هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی كامیاران مه‌حموود سادقی هه‌ر به‌و تۆمه‌ته حوكمی 25 ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.