Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 08:17

سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار کرا کە پێشمەرگەکەی پارتیان لە خورماتوو شەھید کرد

بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی: ھەموو ھەوڵێک بۆ ئاشکراکردنی ئەو دەستە چەپەڵە دەدەن
کوردستان TV
100%

ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتى كوردستان ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ، لە دادگا سکاڵامان تۆمار کردووە لەسەر ئەو کەسانەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پێشمەرگەیەکی پارتییان لە قەزای خورماتوو شەھید کرد، بەڵام بە بیانووی نەبوونی کارەبا و کارنەکردنی کامێراکانی چاودێرییەوە بەجیددی کار لەسەر ئاشکراکردنی بکوژانی پێشمەرگەکەی پارتیمان نەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی ئەو کەسانە.


ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتى كوردستان  راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای شەھیدکردنی پێشمەرگەکەی پارتی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکی خورماتوودا بڵاو بووەتەوە، چونکە ئەمە جاری یەکەم نییە کورد کە لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە دەکرێتە ئامانج.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەداخەوە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، کورد دەسەڵاتی لە سنووری قەزای خورماتوو نەماوە و بەردەوامیش زۆڵم لە ھاووڵاتیانی کورد دەکرێت، چونکە نەبوونی دەسەڵاتی کوردی لەو سنوورە ھۆکارە بۆ ئەوەی کورد بە ئامانج بگیرێت و نەتوانن وەک پێویست بەرگری لە خۆیان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.