Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 08:17

له‌ چوارتا بە گوژمەی زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بنکەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک دروست دەکرێت

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: له‌ئێستادا 68%ی كارەكانی پڕۆژەکە تەواو بووە
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ، بە مەبەستی كۆكردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنووری شارباژێر-عەربەت، لە شارۆچكەی چوارتا بنكەیەكی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لە لایەن كۆمپانیایەكی جێبەجێكارەوە دروست دەكرێ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانیش سەرپەرشتی هەنگاوەكانی دروستكردنی دەكات.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، پڕۆژەی دروستكردنی بنكەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاكی شارباژێر-عەربەت كە لە سنووری چوارتا دروست دەكرێت، لە لایەن ستافێكی شارەزای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی سەرپەرشتی دەكرێت و گوژمەی دروستكردنی 715500000 حەوتسەد و پازدە ملیۆن و پێنجەسەد هەزار دینارە، ئامانجیش لە دروستكردنی ئەو بنكەیە، کۆکردنەوە و کێشانی خۆڵ و خاشاكی ناوچەکەیە كە دواتر بۆ کارگەی ڕیسایکلین بەڕێدەكرێت بۆ ساغكردنەوە، ئێستاش ٦٨٪ی كارەكانی پڕۆژەکە تەواو بووە و بڕیاریشە بەمنزیکانە تەواوی كارەكانی تەواو بكرێت.

1

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.