وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند كه ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات سه‌باره‌ت به پلانی ئاشتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسراو به "گرێبه‌ستی سه‌ده" و داواش ده‌كات ده‌ست بكرێته‌وه به دانوستانی راسته‌خۆی ئاشتی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌باره‌ت به پلانی ئاشتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسراو به "گرێبه‌ستی سه‌ده" كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه راگه‌یه‌ندراوه بڵاویكرده‌وه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی "گرێبه‌ستی سه‌ده"ه‌وه راگه‌یه‌ندراوه جارێكی سعوودیه دووپاتی ده‌كاته‌وه پاڵپشتی له‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه به ئامانجی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین خراونه‌ته‌گه‌ڕ.
ئاماژه بهویشكراوه كه سعوودیه ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات سه‌باره‌ت پێشخستنی پلانی ئاشتی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، داواكراوه كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكادا، ده‌ست بكرێته‌وه به دانوستانی راسته‌خۆی ئاشتی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه گرنگه ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پلانی "گرێبه‌ستی سه‌ده"وه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.