دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وڵاتی چین وچه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان ، به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی بۆ رێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه گرتۆته‌به‌ر.
یه‌كێك لهههنگاوهكان ئه‌وه‌یه تیمه ته‌ندروستیه‌كان له‌فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیاره بیانی و ناوخۆییانه ده‌كه‌ن كه‌له‌رێگه‌ی گشتی ئاسمانیه‌وه داخڵی فرۆكه‌خانه‌كه ده‌بن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون.
د.ڕه‌نج ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گوتی: دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌چه‌ند وڵاتێك ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ ڕێگرتن لهههرحاڵهتێك كه داخڵی وڵات ببێت.
ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.