Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 12:57

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دەکات

پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا تاوتوێ کرا
کوردستان TV
#7
100%

لە دیدارێکی مەسرور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی رووسیا، بارودۆخی  عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا تاوتوێ کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/29 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریکا کرد.

لە دیدارێکدا ، بارودۆخی  عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا تاوتوێ کران.

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ، سڵاوی سەرۆک ڤڵادیمێر پوتن و سەرۆک وەزیرانی رووسیای بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند و بانگھێشتنامەی فەرمیشی پێشکەشکرد بۆ بەشداریکردن لە فۆرومی نێودەوڵەتی ئابووری سانت پێترسبۆرگ .

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی ئارامبوونی دۆخی عێراق و سوریا و هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.