میدیا وه‌ك پردی په‌یوه‌ندی نێوان تاك و ده‌سه‌ڵات، فاكته‌ری سه‌ره‌كیی گه‌یاندنی زانیاری و پرسه جیاجیاكانه به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه. له دونیای ئێستادا، ناوه‌نده‌كانی میدیا به گشت تایپ و شێوه‌كانییه‌وه بۆته ئامرازی هه‌ر سه‌ره‌كی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه به درێژایی مێژوو، میدیا وه‌ك كه‌رسته‌یه‌كی گرنگ و كاریگه‌ر له بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به‌كارهێنراوه.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه زانستییه‌كان، تێرمی میدیا ناساندنی جیاوازی بۆ كراوه، له دیارترینیان به‌وه پێناسه‌ی میدیا كراوه كه بریتییه له په‌یوه‌ندیكردنی به‌رفراوان و گوزاره‌شتكردن له ڕاو بۆچوونی جیاواز بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری دروست و نادروست و جۆراو جۆر. میدیا یه‌كێكه له كاریگه‌رترین چه‌كه‌كان بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، میدیای كوردی دوای ساڵی 1991 به‌ره‌وپێشچووی زۆری به‌خۆیه‌وه بینییه‌وه، به‌تایبه‌تی ناوه‌نده میدیاییه‌كانی وه‌ك (رادیۆ، رۆژنامه، گۆڤار و ته‌نانه‌ت میدیای ئه‌لكترۆنی)، ناوه‌نده‌كانی میدیا بوونه‌ته ئامرازه هه‌ر سه‌ره‌كی گه‌یاندنی پرسی سیاسی به تاكه‌كان. دوای ساڵی 2005 له كوردستان میدیا به‌ره‌پیشچوونیكی خیرایی به خۆیه‌وه بینیوه چه‌نده‌ها پرسی جۆراو جۆر ده‌گه‌ینیت به كۆمه‌لگه و گه‌یاندنی ئه‌م پرسه جۆراو جۆرانه پره له كاریگه‌ری سلبی تا راده‌یك تیكدانی ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی،میاد واته ئارسته كردنی كۆمه‌لگه، هه‌واڵ، زانیاری دیكۆمینتاره‌كان و دراما جۆراو جۆره‌كان ئه‌یسه‌لمینیت كه ئایا میدیا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌وهه‌ڵدیر ئاراسته كردووه یان به‌ره و ئارامی و چاره‌سه‌ری كیشه‌كان و پیكه‌وه ژیان، ئه‌وه‌ی ئه‌یبینن و ئه‌یبیستن میدیا له كوردستان زه‌نگیكی مه‌ترسیه، یاساێك نیه بۆ ئه‌م پرسه، میدیا فۆرم كراوه به ده‌ست چه‌ند لایه‌نیكی سیاسی و سه‌رمایه‌دار به جۆریك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیان ئاماده‌ن تیجاره‌ت بكه‌ن به ملیۆنه‌ها خه‌لكی ئه‌م هه‌رێمه .
به گشتی جۆره‌كانی میدیا له مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:
1-میدیایی بیستراو
2-میدیایی بینراو
3-میدیایی خوینراو
4- میدیای ئه‌لكترۆنی
1-میدیایی بینراو و بیستراو:-جۆره‌كانی ئه‌و میدیایه بریتین له (لۆكال TV،رادیۆ،سه‌ته‌لایت،نوسینگه‌كانی میدیا جیهانیه‌كان،سكرینی سه‌ر شاشه‌كان ،كۆمپانیه‌كانی سیسته‌می په‌خش ((DVB-Tئه‌م جۆره میدیایه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه هه‌لده‌ستیت به گواستنه‌وه‌ی هه‌واله( سیاسی،ئابوری، كۆمه‌لایته‌كان، هونه‌ریه‌كان)به خه‌لك هه‌واله سیاسی و گواستنه‌وه‌ی دراما بیانیه‌كان پله‌ی یه‌كمیان وه‌گرتووه له ئاراسته كردنی كۆمه‌لگه به‌ره و هه‌لدیر به‌ره‌و چاره‌نوسیكی ژه‌هراوی ده‌ردیكی كوشنده به راده‌یك تاك قورسیه‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه،كه تاك قورسیه‌تی له ده‌ست دا واتا كۆمه‌لگه‌ش له ده‌ستی دا ،ده‌رئه‌نجامی وه‌ك (خیانه‌تی زه‌وجی، ته‌لاق، كوشتن، برینداركردن، توندووتیژی، ده‌ستدریژی جۆراو جۆر) ی لێده‌كه‌ویته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئیستا له كوردستان رووده‌دات، به پی رینمایی ژماره (1) ساڵی 2014 (فرێكوینسی سپه‌یس له هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری هه‌ردوو وه‌زاره‌ت (گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی) كاروباری مۆڵه‌تی میدیایی بینراو و بیستراوی تێدا رێكخراوه، له‌م رێنمایه‌دا باس له چه‌ندین مه‌رجی میدیایی بینراو و بیستراو كردووه وه‌ك :
1-مه‌رجی ته‌كنیكی
2-مه‌رجیه‌تی كه‌سیه‌تی ئاسایی
3-وه رگرتنی باج و رسومات ی مۆله‌ت
2-میدیا خوینراو (كاغه‌ز):-ئیمه وه‌ك سه‌ده‌یه ك خاوه‌ن میدیایی خوینراوین، رۆژنامه و گۆڤار له دیارترین جۆره‌كانی میدیای خوینراو،ئه‌م جۆره میدیایه‌ش بی به ش نیه له كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر كۆمه‌لگه به‌لام له ئیستادا ریژه‌ی كاریگه‌ریكانی كه‌متره به هۆی ئه‌وه‌ی خه‌لكی هه‌ریمی كوردستان له وه‌رگرتنی هه‌واله‌كان به هه‌موو جۆره‌كان ره‌چاوی (لۆكال tv)ئه‌كات به تایبه‌ت به هۆی نه بوونی ریژه ی نه خوینه‌واری له نیو هه‌ندیك چینی كۆمه‌لگه،كه میان بینراو و بیستراوبه باشتر ئه‌زانن وه زیاتر هه‌واله سیاسی و ئابوریه‌كان ئاراسته ئاكات جا به كاریگه‌ریه سیلبیه كان وه ئیجابیه‌كان.
رێژه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان
- له هه‌ریمی كوردستان (403) ده‌زگایی راگه‌یاندن هه‌یه كه (رادیۆ،tv،گۆڤار،رۆژنامه) ئه‌گه‌ریته‌وه ریژه‌ی رادیۆ له هه‌ریمی كوردستان (160) رادیۆیه، وه هه‌روه‌ها (140) كه‌نالی ته‌له‌فزیۆنی وه لۆكالی هه‌ن هه‌روه‌ها،99كانالی ئاسمانی هه‌ن، وه زیاتر له(50)نوسینگه‌ی كه‌ناله بیانیه‌كان له كوردستان هه‌ن.
-ده‌رباره‌ی میدیای خوینراو(رۆژنامه وگۆڤار)155 گۆڤار و رۆژنامه‌ن كه په‌یوه‌ندی داره به سه‌ندیكای رۆژنامه نوسانی كوردستان (سه‌رچاوه/هاوڵاتی).
به‌رپرسیاره‌تی میدیای
مه‌به‌ست له به‌ر پرسیاره‌تی میدیای ئه‌وه‌یه چه‌ند لایه‌نیك له ولات به‌رپرسه له میدیا له سنوردانانیك بۆ میدیا،وه له لیپیچینه‌وه له میدیا وئاراسته كردنی میدیا به ریگه‌یه‌كی ته‌ندروست،له كۆمه‌لگه پیشكه‌وتوه‌كان لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌م پرسه هه‌یه به شیوه‌یه‌كی كرداری هه‌لده‌ستن به ئه‌ركی خۆیان،به‌لام له ولاته دواكه‌وتوه‌كان و تازه پیگه‌شتوه‌كان به‌رپرسیاره‌تی میدیای ته‌نها دروشمه و هیچیتر، به كردار ناتوانن به ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌لسن. به گشتی له هه‌ریمی كوردستان لایه‌نی به‌رپرسیار له وپرسی میدیای بریتیه:-
1-وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ
2-وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری و لاوان
بۆچی هه‌ریك له‌م دوو وه‌زاره‌ته ناتوانن به ئه‌ركی یاسای خۆیان هه‌لسن وه سنوریك بۆمیدیا دابنین،لیپیچینه‌وه له‌گه‌ل میدیا بكه‌ن؟
-ده‌سه‌ڵاتداره سیاسییه‌كان و پارته سیاسییه‌كان به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌م پرسه، زۆربه‌ی جار له‌به‌ر مه‌ودا سیاسییه‌كان خۆیان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان رێگه ناده‌ن وه‌زاره‌ته‌كان به ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵسن، چونكه هیچ میدیایه‌ك له كوردستان بی لایه‌ن نییه، ته‌واوی میدیاكان په‌یوه‌ندیدارن به پارته سیاسییه‌كان، كه ئه‌و پارتانه به ئاره‌زووی خۆیان بیر و ڕاكانیان له ریگه‌ی میدیاكان خۆیان ئاراسته ئه‌كه‌ن ئه‌و بیروڕایانه‌ش زۆربه‌ی جار له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه، بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما، واته تیرۆكردنی كۆمه‌لگه، میدیای كوردی ئه‌وه‌نده‌ی خاوه‌ن هه‌واڵی نادروسته، ئه‌وه‌ند خاوه‌نی هه‌واڵی ڕاسته‌قینه نییه.
ن/ پارێزه‌ر- گه‌لاوێژ خدر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.