دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ژمارەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق کەمدەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە توویتێکدا نوسیویەتی پێنج هەزار سەربازمان لە عێراق هەیە، بەڵام ژمارەیان کەمدەکەینەوە.
ئەو تویتەی ترەمپ هاوكات لەگەڵ نیازی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بۆ سازكردنی دانیشتنێك بە ئامادەبوونی مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە بۆ شایەتیدانی لە دانیشتنێكی تایبەت بە سیاسەتی ئەمەریكا لەبەرانبەر عێراق و ئێران و بوونی سەربازی ئەمەریكا لە عێراق.
ئەم قسانەی ترەمپ لەکاتێكدایە لەماوەی رابردوو بەهۆی هێرشەکان بۆ سەر باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا لە عێراق زیادکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.