له شاری به‌غدا و له ئه‌نجامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان 15 كه‌س برینداربوون.
به‌گوێره‌ى میدیا ناوخۆییه‌كانى عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رووبەڕووبوونەوە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی خەلانی و ناوچه‌كانى دەوروبەری له شارى بەغدا، نزیکەی 15 کەس برینداربوون.
ئه‌مه‌و فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى بەغدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: ئەفسەرێک و کارمەندێک لە ئه‌نجامى هێرشێک به نارنجۆک برینداربوون.
فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى بەغدا راشیگەیاند: "تا ئێستا چەند گرووپێک لە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی خەلانی و ناوچەکانی دەوروبەری لە حاڵەتی پێکدادانی توندوتیژی راستەوخۆدان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.