لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح زێبارى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا‌و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه‌وه‌ك لیژنه به‌دواداچوونیان بۆی كردووه‌و خۆشبه‌ختانه تائێستا هیچ حاڵه‌تێك له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌و به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستنی زیاتریش له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه لیژنه‌كه به‌پێویستی زانی كه له‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه داوا له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكرێت ڕێنمایی زیاتر بڵاوبكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری هاووڵاتییان.
لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت ، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراوانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان كاری پێویستیان له‌سه‌ركرا.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا باس له‌ڕه‌شنووسی كۆتایی پێشنیازه‌یاسای هێز كاری ته‌ندروستی كرا كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا وۆرگشۆپێكیان له‌سه‌ری ئه‌نجامدابوو و سوودیان له‌تێبینی و سه‌رنجی ئاماده‌بووان وه‌رگرتووه‌و له‌ناو ڕه‌شنووسه‌كه جێگه‌ی بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.