پابلۆ ماری یاریزانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیسپانی به خواستن له یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی كرد
ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن26 ساڵه له هێڵی به‌رگری یاریده‌كات، ماری پارساڵ له‌گه‌ڵ فلامینگۆی به‌رازیلی نازناوی خولی به‌رازیل و كۆپا لیبه‌رتادۆرسی به‌ده‌ستهێنا
ئه‌م یاریزانه ده‌بێته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌رسناڵ له‌سه‌رده‌می ڕاهێنه‌رایه‌تی میكیل ئه‌رتیتای ئیسپانی، ئه‌رتیتا له كۆتاییه‌كانی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو بووه شوێن گره‌وه‌ی ئۆنای ئیمره‌ی ئیسپانی و ئێستاش ئه‌و یانه‌یه به كۆكردنه‌وه‌ی سیی خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگ دێت، جێگای باسه له گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌دا هاتووه كه یانه‌ی ئه‌رسناڵ ده‌توانێت له هاوینی داهاتوو به فه‌رمی و به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی، له رابردووش پابلۆ ماری به خواستن یاری بۆ یانه‌كانی جیرۆناو بریداو دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنا كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.