رێكخراوی یونسێفی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایده‌گه‌ینێت" له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا هه‌زارو 722 منداڵی عێراقی به‌هۆی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانی داعشه‌وه كوژراون.
یونسێف وتیشى" بارودۆخی ئێستای عێراق بۆ منداڵان گونجاو نیه‌و منداڵ له‌سه‌ر توندوتیژی راده‌هێنرێت، به‌شێك له‌ژنانیش له‌ئازارو نه‌هامه‌تیدا ده‌ژین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێشتر كه‌وتبونه به‌ر ده‌ستی گروپی تیرۆرستی داعش كه 774 منداڵیان له چه‌كدارانی ئه‌و گروپه بووه.
یونسێف ئه‌وه‌یشى خستوه‌ته‌ڕوو" له‌هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان داعش 296 منداڵی كوشتوه، به‌گوێره‌ی هه‌ندێك ئاماریش ته‌رمی 236 منداڵیان دۆزراونه‌ته‌وه، هاوكات به‌هۆی كرده‌وه‌ی سه‌ربازیشه‌وه 79 منداڵی دیكه كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.