تیمی بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگهیاند: هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێر دڵنیادەكەیەنەوە هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە و بە وردی پشكنین بۆ گەشتیاران ئەنجام دەدەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە د.هەست كەریم بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە كۆنگرهیهكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێكاری پێویستیان گرتۆتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەهەر حاڵەتێكی ناخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەپێی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەرجەم ئەو گەشتیارانەی لە وڵاتی چینەوە دەگەڕێنەوە یان دێن دەپشكنرێن.
د.هەست کەریم گوتیشی: ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر دڵنیادەکەینەوە کە ھیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تۆمار نەکراوە و بە وردی پشکنین بۆ گەشتیاران ئەنجام دەدەین.
ئاماژەی بەوەشدا، هەموو ئەو پێداویستییە سەرەتاییانەی لە عیراقدا بۆ مەبەستی پشکنین هەن، لە هەرێمیشدا هەن.
د.هەست کەریم گوتیشی: داوا لە هاووڵاتیانى هەرێم دهكهم هەوڵبدەن سەردانى ئەو وڵاتانە نەکەن کە حاڵەتەکانى ڤایرۆسەکەیان لێ تۆمارکراوە و لە کاتى چوونیشیان بۆ وڵاتانى دەرەوە خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغ و ئەو خواردنانە بە دور بگرن کە جیاوان، بەڵام لە ئەگەری ناچاربوون بەسەفەرکردن ئەوا رێنمایی تەواویان پێدەدەین کە ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن و خواردنی نەبرژاو یان نەکوڵاو نەخۆن، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە زوو زوو دەستیان بشۆن و رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی جێبەجێ بکەن.
داواى لە هاووڵاتیانى هەرێم کرد هەوڵبدەن سەردانى ئەو وڵاتانە نەکەن کە حاڵەتەکانى ڤایرۆسەکەیان لێ تۆمارکراوە و لە کاتى چونیشیان بۆ وڵاتانى دەرەوە خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغ و ئەو خواردنانە بە دور بگرن کە جیاوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.