Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 03:44

پۆلیسی هەولێر باندێکی گەورەی دزیکردنى دەستگیرکرد

لە 7 كەس پێكهاتوون
باندێكی گەورەی دزیكردن
کوردستان TV
100%

پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی باندێكی گەورەی دزیكردنی راگەیاند، كە لە 7 كەس پێكهاتوون و بە چەند ئۆتۆمبێلێك (3) مۆلیدەی گەورەیان لە هەولێر دزیبوو.

لەو بارەیەوە عەمید دلێر نەجات یاسین نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر  رایگەیاند: شەوی ڕابردوو زانیاری گەیشتە پۆلیس بە بوونی باندێكی گەورەی دزیكردن لە شاری هەولێر، بۆیە پۆلیس دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، توانی ناسنامەی (7) تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات.

دلێر نەجاڕ گوتیشی، لە پێناو هەرچی زووتر دەستگیركردنی تۆمەتباراندا، سەرپەرشتی و چاودێریی تیمێكی لێكۆڵینەوەمان كرد، كەوا توانییان لە ماوەیەكی كەمدا و لە ڕێگای كامێرای چاودێرییەوە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستنیشان بكەن كە (3) مۆلیدەی كارەبایان پێ دزرابوو و توانرا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیشدا بگیرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر زیاتر روونی كردەوە، (3) تۆمەتباری سەرەكی، كە هەڵسابوون بە دزینی مۆلیدەكان، دەستگیر كران و هەروەها ئەو كەسەش قۆڵبەست كرا كە مۆلیدەكانی لەو تۆمەتبارانە كڕیبۆوە، لەگەڵ دەستگیركردنی (3) تۆمەتباری دیكە كە لەو تاوانەوە تێوە گلابوون، بۆیە كۆی گشتیی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر كراون، (7) تۆمەتبارن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێك خرا و ڕەوانەی دادگای هەولێر كران، بەڕێز دادوەریش بڕیاری دا بە بەندكردنیان بەپێی ماددە (٤٤۳) لە (ی.س.ع).

دز

دز

دز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.