Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 17:20

هیومان رایتس وۆچ رەخنە لە مامەڵەی حکومەتی عێراق بەرامبەر خۆپێشاندەران دەگرێت

هیومان رایتس وۆچ داوا ده‌كات بەرپرسانی عێراق لە کوشتنی خۆپێشاندەران بکۆڵنەوە
کوردستان TV
100%

له‌ نوێترین راپۆرتیدا، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ رەخنە لە مامەڵەی حکومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی بەرامبەر خۆپێشاندەران دەگرێت و راده‌گه‌ینێت" وادیارە سووتاندنی چادری خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانەکاندا هەوڵێکی رێکخراوە لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپێشاندانی ئاشتییانەی خەڵک. 
 
هیومان رایتس وۆچ ئاماژە بەوەش دەکات، بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، لە رۆژانی 20 تاوەکو 22ی ئەم مانگەدا هێزە ئەمنییەکان لە بەغداو بەسرەو دیالەو زیقارو کەربەلا بە لایەنی کەمەوە 10 خۆپێشاندەریان کوشتووه‌و هه‌روه‌ها 127 خۆپێشاندەریان بریندارکردووه‌ و 88 کەسی دیکەشیان دەستگیرکردووه‌.

هیومان رایتس وۆچ داوا ده‌كات بەرپرسانی عێراق لە کوشتنی خۆپێشاندەران بکۆڵنەوەو  ئەو کەسانەش كه‌ یاسایان پێشێلکردووە و هێزیان بەکارهێناوە، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و ئەگەر پێویست بکات سوود لە یارمەتیی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی وەربگرن.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.