وه‌ك رێوشوێنێك بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگه به هیچ كه‌سێك نادرێت له چین-ه‌وه بێت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره.
له‌وباره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره، سه‌میر یونس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه بڕیاریانداوه رێگه به هیچ كه‌سێك نادرێت له چین-ه‌وه بێت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره.
سه‌میر یونس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئامانج له بڕیاره‌كه‌یان، بۆ خۆپاراستنه له ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به‌م دوایانه له چین بڵاوبووه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له چین سه‌ری هه‌ڵداوه و تا ئێستا له ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه.
پێشتر بڵاوكرابوویه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له چین به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢١٣ كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته نۆ هه‌زار و ٦٩٢ كه‌س كه ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌زار و ٥٢٧ یان سه‌خته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.