رزگار ئه‌فه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێ گه‌شتیاری چینی، كه ھه‌ڵگری پاسپۆرتی ئه‌و وڵاته بوون له فڕۆكه‌خانه گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
شه‌وی رابردووش وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ، له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، گه‌شته‌كانیان بۆ وڵاتی چین دوا بخه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.