قائیمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاند: كێشه‌ى غازى ماڵان له چاره‌سه‌ركرا و ده‌شڵێت قه‌یرانی غاز، به‌هۆى كۆمپانیایه‌كی دابینكه‌رى غازی شل سه‌ری هه‌ڵدابوو.
ئەمڕۆ شەممە 1ی شوباتی 2020 نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاند: كێشه‌ى غازى ماڵان به‌هۆی دوو كۆمپانیاوه سه‌ریهه‌ڵدابوو كه ئه‌ركی دابینكردنی بڕه غازی پێویستیان پێسپێردرابوو، به‌ڵام ئه‌و دوو كۆمپانیایه ئاڵ‌وگۆڕیان پێكرا و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا.
قایمقامی هەولێر جەختی کردەوە: کە بڕە غازی پێویست دابین کراوە و بەردەوام دەبن لە دابینکردنی، بەم جۆرەش لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا کێشەی کەمیی غازی ماڵان بە تەواوی لە هەولێر چارەسەر دەبێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كێشه كه‌می غاز هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پارێزگاكانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه ئه‌مساڵ ته‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی بۆ شاره‌كان بۆ ده‌رچووه تا ئه‌مرۆ كاره‌كه‌ی وه‌نه‌گرتبوو كۆمپانیای پێشووش كه ته‌نده‌ركه‌ی بۆ ئه‌مساڵ بۆ ده‌رنه‌چووه له ماوه‌ی رابردوودا غاز كه‌متر بۆ هه‌ولێر ده‌نارد بۆیه كێشه‌ی كه‌می غاز دروستبوو.
لە مانگی ڕابردوو نرخی غازی ماڵان لە 7500 دینارەوە بۆ سه‌رووی 13 هه‌زار به‌رزبۆوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.