سه‌رۆك كۆماری عێراق، بە فەرمی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی كاندید كرد بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی نوێی عیراق.
ئه‌مرۆ شه‌ممه میدیاكانی عیراق ئاشكرایكرد كە پاش كۆبوونەوەی نێوان بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلوبسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بە فەرمی محەمەد تۆفیق عەلاوی وەك كاندیدی سەرۆكوەزیرانی نوێی عیراق دیاریكرا.
دوێنێ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڵێنی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی له كه‌سانی ته‌كنۆكرات داوه، ئه‌گه‌ر بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت رابسپێردرێت.
شایانی باسه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی كه‌سایه‌تی شیعه‌ی عه‌لمانیی و سیاسییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئامۆزای سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق، ئه‌یاد عه‌للاوییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.