وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ههواڵی پەیجێک لە سۆشیاڵ میدیا بهدرۆدهخاتهوه.
بەداخەوە لەلایەن پەیجێک لە سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێک بەناوی وەزیری تەندروستیەوە شێواندراوە و بڵاوکراوەتەوە گوایە ژمارەیەک توشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەڕاونەتەوە، لێرەدا تەواوی ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستی و هیچ حالەتێکی ئەم نەخۆشیە لە هەرێمی کوردستان نيیە، لە ڕاستیدا هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کە لە وڵاتی چین گەڕاونەتەوە هەموویان تەندروستیان زۆر باشە و پشکنین و بەدواداچوونی تەواویان بۆ کراوە، دووبارە هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکینەوە کەوا هیچ حالَەتێک لە کوردستان نیيە و هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزی دەگیرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە.
وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
1 شوبات 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.