مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 16همین ساڵیادی 1ی شوباتدا ده‌ڵێت: ئه‌م هێرشه هێرشێك بوو بۆ سه‌ر ته‌واوی كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌مه یه‌كی شوباتی 2020 دوای به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمی دانانی تاجه‌گوڵینه له مۆنۆمێنتی شه‌هیدان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی:
ئه‌مڕۆ یادی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی یه‌كی شوباتی 2004 ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و كرده‌وه هێرش بوو بۆ سه‌ر ته‌واوی كوردستان و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و به‌هایانی كه له كوردستان به به‌رزییه‌وه رامانگرتووه.
ئه‌مڕۆ له یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا گرنگترین شت یه‌كریزی ناوخۆییه.
ئه‌مڕۆ 16ی ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوی ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای لقی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تێ ده‌په‌رێ كه به‌هۆی ئه‌و كرده‌یه‌وه زیاتر له 100 سه‌ركرده شه‌هید بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.