بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی له سنوری پهروهردهی قهزاكه ئاگادار كردهوه كه سهبینێ پشووی فهرمییه.
دوای گفتوگۆ وڕاگۆڕینەوە لەگەڵ بەڕێز کاک شاهۆ قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارماندا بۆ سبەینێ یەک شەممە 2 ـ 2 ـ 2020 پشوی فەرمی بێت لە سەرجەم قوتابخانەو خوێندنگاکانی سنوری پەروەردەکەمان بەهۆی ئەو کەش هەوا ساردەی ڕووی لە قەزای شارباژێر کردووە.
بەهیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران
م.تریفە /بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.